زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەدان بە بەراورد لەگەڵ کۆڤید 

لۆکسمبۆرگ - 4ی دێسەمبەری 2023


لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆڤید  و ئەنفلۆنزا لە زیادبووندایە و حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەدان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.
هەفتەی ڕابردوو ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەدان بوون کە لەلایەن تاقیگەکانەوە ڕاپۆرتکراون، لە لۆکسمبۆرگ بۆ ١٠٠ کەس بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو تەنها ٥٥ کەس بووە. کە وەزارەتی تەندروستی لە ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە پەرەسەندنی هەوکردنی توندی کۆئەندامی هەناسەدان ئاماژەی بەوە کردووە کە بە ڕێژەی 82% زیادبوونە.
  ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەدان باوترین هۆکارە بۆ تووشبوون بە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە لە منداڵانی بچووکدا لە سەرانسەری جیهاندا. ئەم ڤایرۆسە کە زۆر درمییە، بە شێوەیەکی سەرەکی تووشی کۆرپەی خوار تەمەنی دوو ساڵ دەبێت.
ژمارەی تووشبووانی کۆڤید بە ڕێژەیەکی کەمتر زیادی کردووە و گەیشتووەتە 319 حاڵەت لە کاتێکدا لە هەفتەی پێشوودا 259 حاڵەت بووە، کە بە ڕێژەی 23% زیادی کردووە.
ڕێژەی ئەرێنی کەم تا زۆر وەک خۆی دەمێنێتەوە لە 22%. چڕیی ڤایرۆسی دۆزراو لە ئاوی پیسدا کەمێک زیادی کردووە.
سەبارەت بە بابەتی ئەنفلۆنزا، ژمارەی حاڵەتەکانی ئەنفلۆنزا کە لەلایەن تاقیگەکانەوە ڕاپۆرتکراون بۆ ٤٣ حاڵەت بەرزبووەتەوە، ئەمەش بە بەراورد بە ٢٤ حاڵەت لە هەفتەی پێشوودا بە ڕێژەی ٧٩% زیادیکردووە.