کەمکردنەوەی باج بۆ پێنج هەزار کۆمپانیا، لەدەستدانی داهاتی نوێ بۆ حکومەت

لۆکسمبۆرگ - ٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣

بەپێچەوانەوە ئەوەی لەم ڕۆژانەدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕیکلام دەکرێت بە بێ ڕیکلام و تەنها بۆ بەدەستهێنانی فۆڵۆوەر، لۆکسمبۆرگ پەناگەی باجە بۆ کۆمپانیاکان و سەرمایەداران نەک کارمەند و کرێکاران، بە بڕیارە نوێیەکەی دادگای دەستووری لە لۆکسمبۆرگ و پەسەندکردنی لەلایەن 5000 کۆمپانیا باجی کەمتر لە پێشوو دەدەن و ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی کورتهێنانی بودجەیەکی بەرچاو بۆ حکومەتی نوێ.
ئێمە لێرەدا باس لە کۆمپانیا داراییەکان دەکەین کە باڵانسیان لە نێوان ٣٥٠ هەزار بۆ دوو ملیۆن یۆرۆدایە. تا ئێستا جیاوازی لە باجی سەروەت و سامان لە نێوان کۆمپانیا داراییەکان و کۆمپانیاکانی تردا هەبووە، بۆ نموونە بازرگانی پیشەسازی. باجی سەروەت و سامان بۆ کۆمپانیا داراییەکان زیاتر بوو. ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێکیان ساڵانە ٤٨١٥ یۆرۆ وەک باج دەدەن و هەندێکی دیکەشیان ١٦٠٥ یۆرۆ دەدەن.
دوابەدوای بڕیارەکەی دادگای دەستوری، ئێستا کۆمپانیا داراییەکان تەنها کەمترین باج دەدەن کە ساڵانە ١٦٠٥ یۆرۆیە.
ئەمە چەند تێچووی حکومەت دەبێت؟
بەهۆی ئەم بڕیارەوە داهاتی چەند لەدەست دەچێت؟
ئەمەش واتە لە داهاتوودا کەمترین ڕێژە دەدەن.
نزیکەی پێنج هەزار کۆمپانیا کە کاریگەری ئەم بڕیارەیان لەسەرە، ئێستا ٣ هەزار و ٢١٠ یۆرۆ کەمتر لە باج دەدەن. بۆیە ئەم زیانە یەکسان دەبێت بە 16 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا بۆ حکومەت.