فێڵێکی نوێ بە ناوی CCSS لە لۆکسمبۆرگ بەڕێوەدەچێت

لۆکسمبۆرگ - ٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣


ئەمجارەیان سی ئێن ئێس، سندوقی تەندروستی نیشتمانییە، کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیەوە هۆشداری دەدات: تاوانباران هەڵمەتێکی ساختەکاریی بەرفراوان و زۆر ئامانجداریان لە لۆکسمبۆرگ دەستپێکردووە.
ئیمەیڵی ساختە کە لۆگۆی سەنتەری هاوبەشی ئاسایشی کۆمەڵایەتی (CCSS)ی تێدایە و بۆ کۆکردنەوەی زانیاری تایبەتی وەرگران لە سەرانسەری لۆکسمبۆرگ نێردراوە.
ئەم پەیامە داوات لێدەکات لە ڕێگەی بەستەرێکەوە لە ئیمەیڵەکەدا کارتی ئاسایشی کۆمەڵایەتی نوێ بکەیتەوە؛ بە هیچ شێوەیەک نابێت کلیکی لەسەر بکەیت یان فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە لە سایتی ساختەی CCSS کە ناونیشانەکەی (ccss-lu.com ئاگاداربە نەچیتە ناو ئەم ماڵپەڕە). سایتی ڕاستەقینەی سەنتەری هاوبەشی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ccss.lu ە.
سندوقی تەندروستی نیشتمانی ڕوونی دەکاتەوە کە تیمی ئاسایشی تەکنیکی لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام دەدات بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم هەوڵە فیشینگە و ڕێگریکردن لەم فێڵە.