قەیرانی نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ پەنابەران لە لۆکسمبۆرگ بەردەوامە

لۆکسمبۆرگ - ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣

کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، دەزگای ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتنی گراند دوکاڵ (CGDIS) لە پێشانگای هۆڵی ٧ لوکس چادریان بۆ پەنابەران داناوە.
ئەمە چارەسەرێکی ئینتقالییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دەستپێکردنی کەشوهەوای سارد. هۆڵە لوکس ئێکسپۆ ٧ شوێنی ئەو پەنابەرانە دەبێت کە لە ئێستادا لە چادرەکاندا لە بینای تۆنی ڕۆڵمان لە شاری کێرچبێرگ نیشتەجێن.
هۆڵی ٧ توانای وەرگرتنی ٦٠٠ کەسی هەیە. لە ئێستادا ٤٦٠ کەس لە پێکهاتەی پێشوازی سەرەتایی لە تۆنی ڕۆڵمان کە لە چادر پێکهاتووە، نیشتەجێکراون کە ١٤٠ منداڵن.
گواستنەوەی ئەو کەسانە بۆ هۆڵی 7 لوکس ئێکسپۆ لە هەفتەی داهاتووەوە دەست پێدەکات. تا کۆتایی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤ لەوێ دەمێننەوە.