ژان ئاسێلبۆرن پشتگیری لە مافی ڕەوای ئیسرائیل کرد بۆ بەرگریکردن لە خۆی، بەڵام لەبارەی ئازادکردنی یەک ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری پارەی بلۆککراوی ئێران هیچی نەوت

11.10.2023

ژان ئاسێلبۆرن، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئێوارەی سێشەممە لە کەناڵی RTL Télé سەبارەت بە هێرشەکانی حەماس وتی: هیچ ملیمەتر پاساوێک بۆ هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل نییە.

بە وتەی وەزیری دەرەوە، هێرشی حەماس چەند مانگێکە بە هاوکاری "لایەنگری سەرەکی" واتە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە کراوە. ژان ئاسێلبۆرن دووپاتیکردەوە: "دوای هێرشەکان، نابێت بەدوای 'بۆچی'دا بگەڕێین، چونکە هیچ پاساوێک نییە".

سەبارەت بە هاوکارییەکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ فەلەستینییەکان، وەزیری سۆسیالیستەکان وتی: ئەو هاوکارییانە دەبێ بەردەوام بن و لە هەمان کاتدا وریا بوو تەنانەت یەک یۆرۆ نەچێتە دەستی حەماس. بە گوتەی ژان ئاسێلبۆرن، هاوکاری بۆ خەڵکی مەدەنی زۆر گرنگە. چونکە نەک تەنها تیرۆریستان لە کەرتی غەززەدا دەژین.

جان ئاسێلبۆرن جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل شەرعیەتی بەرگری لە خۆی هەیە، ئەمە ناتوانرێت بخرێتە ژێر پرسیارەوە. وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ نیگەرانی و ترسی خۆی لە ئاگرەکە و نوێبوونەوەی تەشەنەسەندنی ململانێکان نەشاردەوە.

65 دانیشتووی شاری لۆکسمبۆرگ هێشتا لە ئیسرائیلن. ئەوان لە پەیوەندیدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لۆکسمبۆرگ و هەروەها باڵیۆزخانەی بەلجیکا، چونکە لۆکسمبۆرگ باڵیۆزخانەی لەو وڵاتەدا نییە. بەڵام بە وتەی ئەو وەزیرە، دۆخەکە تا دەکرێت لە ژێرەوەیە.

وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ و میدیاکان هیچیان لەبارەی ئازادکردنی یەک ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار پارەی ئێرانی کە لە لۆکسمبۆرگ بلۆک کرابوو، کە چەند ڕۆژێک پێش هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بڵاوکرایەوە، هیچیان نەوتووە. بێ بچوکترین گومان دەتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین ئەم پارەیە بۆ پشتیوانی لە هێرشە تیرۆریستییەکانی حەماس و گروپە بە وەکالەتەکانی ئێران لە ناوچەکە خەرج دەکرێت، یان ڕەنگە پێشتر خەرج کرابێت.